
Podcast
vibe-coded by ppoorebrahim.ir
پادكهستی ناوه‌خت به‌رهه‌مێكی ده‌نگییه به كوردیی سۆرانی و تایبه‌ته به رووماڵكردنی باس و ئایدیا سه‌ره‌كییه‌كانی ناو گۆڤار و وێبسایت و زنجیره كتێبی ناوه‌خت. ئه‌م پادكهسته شوێنكاتێكی دیاریكراوی نییه و هه‌موو جارێ له ناوهختێكا تۆمار و بڵاو ده‌بێته‌وه. هاوكارانی ناوه‌خت له‌م پادكهستهدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن بژارده‌یه‌ك له باسه‌كانی رۆژه‌ڤی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و هونه‌ری كوردستان، ناوچه‌كه و جیهان بخه‌نه به‌ر باس و لێكدانه‌وه. هه‌ر ئیپیزۆدێكی ئه‌م پادكهسته له نێوان ٣٠ بۆ ٤٥ ده‌قه‌دا ده‌بێت. كاوه قوڕیشی، له هاوكارانی ناوه‌خت سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵتان ده‌بێت بۆ پێشكه‌شكردن و ناساندنی دوایین بابه‌ت و ته‌وه‌ره‌كانی گۆڤار و وێبسایتی ناوه‌خت. دواتر، گفتووگۆیه‌كی دوولایه‌نه یان چه‌ن لایه‌نه به‌ڕێوه ده‌برێت و له كۆتایی هه‌ر ئیپیزۆدێكیشدا رووزبێ موسڵێح، مووزیكڤانی كورد و هاوكارێكی دیكه‌ی ناوه‌خت سروودێكی كوردیی ده‌ناسێنێت و له رێگه‌ی دواندنی خولقێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانه‌وه زه‌مینه‌ی به ئێستاییكردنهوهی ده‌نگه سیاسیه‌كانی ناو هونه‌ری كوردی ده‌ڕه‌خسێنێت. یه‌كه‌م ئیپزۆدی پادكهستی ناوه‌خت ته‌رخانكراوه بۆ دواندنی چه‌ن به‌شدارێكی پرۆژه‌ی ناوه‌خت و هه‌وڵدراوه لایه‌نه جیاوزه‌كانی ئه‌م كارهپێكهوهییه بۆ خوێنه‌ر و بیسه‌ر روونبكرێته‌وه. ئیپیزۆدی یه‌كه‌می ناوه‌خت تایبه‌ته و له دووبه‌شدا ئاماده كراوه.

پادكهستی ناوه‌خت، ئێپیزۆدی یه‌كه‌م - به‌شی دووه‌م؛ خیابان خرۆشاوه
